وۆردپرێس بە کوردی
ئەو ڕووکار و پێوەکراوانەی بە زمانی کوردی بەردەستن.
ئەم ڕووکار و پێوەکراوانە ئاستی وەرگێڕانیان %100، بەردەوامیش دەبن لە وەرگرتنی پشتگیریی زمانی کوردی. لیستەکە بەردەوام فراوان دەبێت.
ڕووکارەکان
بیست بیست و پێنج

ڕووکاری فەرمیی وۆردپرێسە. لەگەڵ وەشانی 6.7 خرایە بەردەست. ڕووکارێکی بڵۆکە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ وۆردپرێس دادەمەزرێت.
ئۆڵی

ئۆڵی بە خێرایی و جوانیی شێوەئاساکانی، ڕای زۆرینەی بەکارهێنەرانی وۆردپرێسی گۆڕی بەرانبەر ڕووکاری بڵۆک.
فرۆست

فرۆست لەلایەن گەشەپێدەر و دیزاینەری بەتوانا برایەن گاردنەرەوە دروستکراوە. سادە، بەهێز و خێرایە.
پێوەکراوەکان
WooCommerce
پێوەکراوی (WooCommerce) ڕێگەت پێ دەدات، ماڵپەڕەکەت بکەیت بە ماڵپەڕێکی بازرگانیی ئەلیکترۆنی.

The Icon Block
بەئاسانیی وێنۆچکەکانی (SVG) زیاد بکە بۆ پەڕە و بابەتەکانت. یان لە ژێدەرگەکەی خۆی دانەیەک هەڵبژێرە.
Independent Analytics
باشترین جێگرەوەی گووگڵ ئەنالیتیکس بۆ شیکارییەکانی ماڵپەڕەکەت. گونجاوە لەگەڵ (GDPR).
SupportCandy
پێوەکراوی دروستکردنی مێزی یارمەتی و سیستەمی پاڵپشتی کڕیاران لە ڕێگەی تیکتەکانەوە.
The SEO Framework
باشترین، ئاسانترین و بەهێزترین پێوەکراوی (SEO) بۆ ماڵپەڕەکەت. دامەزراندنی کەمتر لە 5 خولەکی پێویستە.
Ever Accounting
پێوەکراوی ژمێریاری و ناردنی پسووڵەکان بۆ وۆردپرێس. گونجاوە بۆ کارە بچووک و مامناوەندەکان.
ATUM
سیستەمی بەڕێوەبردنی کەلوپەلی کۆگا بۆ (WooCommerce). هەموو فرۆشگایەک پێویستی پێی دەبێت.
TranslatePress
باشترین پێوەکراو بۆ دروستکردنی ماڵپەڕی فرەزمان. زۆر گونجاوە لەگەڵ بڵۆکەکان و پوختەکردنی ڕاست بۆ چەپ.

Block Visibility
پیشاندان و شاردنەوەی بڵۆکەکان بەو مەرجانەی خۆت دیاری دەکەیت. دانانی کات بۆ پیشاندان\شاردنەوە.
Flexible Shipping
پێشکەوتووترین پێوەکراوی گەیاندنە بۆ (WooCommerce). ئاسانکاریی زۆرت بۆ دەکات، بە تایبەت لە پارێزگاکانی ئێراق.
YITH Color and Label Variations
گۆڕانکارییەکانی بەرهەمەکانی (WooCommerce) بە ڕەنگ و وێنە پیشان بدە.

YITH Ajax Product Filter
پێوەکراوی پاڵاوتنەکانی (WooCommerce) لە ڕێگەی (Ajax). پاڵاوتنەکانت دەباتە ئاستێکی بەرزتر.
YITH Pre-Order
پێوەکراوێکی بەهێز لەلایەن (YITH). بۆ دانانی داواکاریی پێشوەختەی بەرهەمەکانی (WooCommrce).

Anti-Spam by CleanTalk
بەیەکجاریی ماڵاوایی لە پۆستە نەخوازراوەکان و سپامەرەکان بکە. پاراستن و ئاسایش لە ڕێگەی هەورەوە.