لە وەشانی 6.3ی وۆردپرێس. ڕێدۆزی لە ناو دەستکاریکەری ماڵپەڕەکە ناسێنرا. لە ناو ڕێدۆزیدا دەتوانیت سەرجەم لیستەکانت ببینیت. لیستەکان دروست دەکەیت بۆ پیشاندانی پەڕەکان، هەروەها زیادکردنی دوگمە و بڵۆکی تر. دواتر دەتوانیت لیستەکانت لە ناو سەرپەڕە و ژێرپەڕەی ماڵپەڕەکەت بەکاربهێنیت.
کاتێک ماڵپەڕێک دەکەیتەوە و لە سەرەوە لیستەیەک دەبینیت. زۆرینەی کات بریتییە لە: سەرەتا، دەربارە، بابەتەکان، پەیوەندی و زیاتریش. ئەم لیستانە لە ڕێگەی ڕێدۆزییەوە دروست دەکەین.
- بۆ ئەوەی ڕێدۆزیی بکەیتەوە، کرتە دەکەیت لە دەرکەوتن > دەستکاریکەر.
- لە لاتەنیشتی دەستە ڕاست، یەکەم هەڵبژاردە ڕێدۆزییە و کرتەی لێ بکە.
- لێرە چەند لیستەت هەبێت دەردەکەوێت. بەڵام بەشێوەیەکی بنەڕەت ماڵپەڕەکان تەنیا یەک لیستەیان هەیە. ئەگەر بتەوێت خۆت لیستەی نوێ دروست دەکەیت.
- ئەگەر کرتە لە سێ خاڵەکە بکەیت، سێ چوار هەڵبژاردەت دێتە بەردەم. دەتوانیت ناوی لیستەکە بگۆڕیت. دەستکاریی بکەیت. لەبەری بگریتەوە، بۆ ئەوەی لیستەیەکی نوێ دروست بکەیت. هەروەها بیسڕیتەوە.
- لە خوارەوە دەتوانیت سەرجەم ئەو پەڕانە ببینیت کە بوونەتە بەشێک لە لیستەکە. وۆردپرێس بەشێوەیەکی خۆکار ئەم لیستەت بۆ دروست دەکات. بۆیە هەر کاتێک پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیت، ڕاستەوخۆ زیاد دەبێت بۆ ئەم لیستەیە.
- لەم بەشە دەتوانیت لە ڕێگەی مشکەکەت شوێنی پەڕەکان بگۆڕیت. کاتێک ویستت ئەمە بکەیت، ئاگادارییەکت پێ نیشان دەدات کە دەتوانیت گۆڕانکارییەکانت ئەنجام بدەیت. بەڵام ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی، چیتر پەڕە نوێیەکان بەشێوەیەکی خۆکار زیاد نەبن.
- ئەگەر ویستت بەردەوام بیت کرتە دەکەیت لە دەستکاری.
- کرتە بکە لە پێداچوونەوەی … گۆڕانکاری…
- کرتە بکە لە پاشەکەوتکردن.
دەستکاریکردنی لیستە
دەتوانیت دەستکاریی لیستەکەت بکەیت، ڕیزبەندیی پەڕەکان بگۆڕیت، هەروەها بڵۆکی زیاتر بهێنیتە ناو لیستەکە. لەم هەنگاوانە باسی ئەوە دەکەین کە چۆن پەڕەی پەیوەندی بکەین بە دوگمە.
- کرتە لە سێ خاڵەکە بکە، پاشان کرتە لە دەستکاری بکە.
- ئێستا دەستکاریکەری بڵۆک دەکرێتەوە بۆ دەستکاریکردنی لیستەکەت.
- کرتە لە پوختەی بەڵگەنامە بکە کە سێ هێڵی بچووکە لە دەستە ڕاستی بەشی سەرەوەی دەستکاریکەرەکە. پوختەی بەڵگەنامە ڕێگەت پێ دەدات سەرجەم بەشەکانت ببینیت. ئەگەر ئاشنابیت بە بەرنامەکانی وەکو فۆتۆشۆپ، فیگما و ئیلوسترەیتەر، ئەمەش هەمان شێوەیە. وەکو چۆن لەو بەرنامانە چینەکانت ڕێک دەخەیت. لێرەش هاوشێوەیە.
- لیستەکە بکەرەوە تا سەرجەم بڕگەکان ببینیت.
- بە دوو شێوە دەتوانیت بڵۆکی نوێ زیاد بکەیت، یان لەسەر خودی لیستەکە. یان لە پێڕست، کە دەکەوێتە دەستە چەپی دەستکاریکەرەکە.
- کرتە بکە لە + پاشان زیادکردنی بڵۆک.
- ئێستا لیستەیەکت پیشان دەدات لەو بڵۆکانەی دەتوانیت زیادی بکەیت بۆ لیستەی ڕێدۆزییەکەت.
- کرتە بکە لە دوگمەکان.
- ناوی دوگمەکە بنێ پەیوەندی.
- کرتە بکە لە بەستەر، ناوی پەڕەکە بنووسە، بۆ ئەم نموونەیە بریتییە لە پەیوەندی.
- پەڕەی پەیوەندی هەڵبژێرە.
- ئێستا پەڕەی پەیوەندی بسڕەوە کە پێشتر لە لیستەکە وەکو بەستەرێکی ئاسایی بوونی هەبوو.
- بەسەرکەوتوویی دوگمەکەت زیادکردووە بۆ لیستەکە. کرتە بکە لە پاشەکەوتکردن.
ڕووداوتۆمارگەری
- 03/07/2025 بابەت دروستکرا.
وەڵامێک بنووسە